پاکستان.. هێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر مزگەوتێک ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێدەکەوێتەوە

بەلایەنی کەمەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون

لەمیانی هێرشێکی خۆکوژیدا لەناو مزگەوتێکی پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە شاری پیشاور باکووری رۆژئاوای پاکستان، بەلایەنی کەمەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی روونکردنەوەی لایەنە ئەمنییەکانی پاکستان، لە کاتی ئامادەبوونی نوێژخوێنان و وەستانیان بە ریز بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی، خۆکوژێک بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئیستا زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیانی دیکەش بریندرابوون.