پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رایگەیاند، لەکاتێکدا بیری لای هاووڵاتیانی ئۆکرانیایە، زیانلێکەوتووانی زریانەکەی نیوزلاند و بەشێک لە گەلانی دیکەی جیهانە کە گیرۆدەی شەڕ و برسییەتی بوون، لە هەمانکاتیشدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکاری پێویست پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا بکەن.
پاپا فرانسیس لە ڤاتیکانەوە پەیامێکی پێشکەش بە کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و تیایدا ئەوەی خستەڕوو، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و لە هەمانکاتیشدا بیری لای گەلی ئۆکرانیایە کە بەشێوەی رۆژانە رووبەڕووی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بیری لای گەلانی هەژار و ئەو گەلانەیە کە دوچاری شەڕ و ئاوارەیی بوونەتەوە، ئەوە جگەلەوەی لەئێستادا گەلی نیوزلاند بەهۆی زریانەوە تووشی نەهامەتی بووەتەوە.