کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق:
سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر(ئەربیل) ـ به‌غداد و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم ئێواره‌ى هه‌ينى، 17-02-2023، له‌دوا چالاكيى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆکوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا هاتووە، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و رۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران”
ئاماژە بەوەشکراوە، “هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداد و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت”.
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا:
دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک لە كریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئه‌مریكی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی مایكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم تاوتوێكران و لایه‌نی ئه‌مریكی به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێم له شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و یارمه‌تیدانی عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد کە له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مريكا و رێكاره‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
دەشڵێت، “شاندی ئه‌مریكا باسیان له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به به‌رده‌وامی و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و پێویستی و گرنگیی یارمه‌تیی ئه‌مریكای دووپاتكرده‌وه؛ هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی”.
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا:
لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەرمینیا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئەرمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له فراوانكردنی زیاتر چاڵاكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و نیکۆڵ پاشینیان باسیان لە ره‌وه‌ندی كوردیی له ئەرمینیا و ره‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی له هه‌رێم کرد و باسیان له په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌ردوولا كرد. سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، “لەباره‌ی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كە، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەرمینیا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵدان و كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه”.
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر:
لەبەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ محەمەد بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وەی قه‌ته‌ر کۆبووەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم و بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوە بەمشێوەیە باس دەکات، “ئال سانی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست زەوینه و ده‌رفه‌تی باشتر بۆ كه‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ر‌ی له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بێت. لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، هه‌موو پشتگیری و ئاسانكارییه‌كی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌مباره‌وه پیشاندا”.
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ماتیوس مۆراوسكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵەندا كۆبووه‌وە؛ بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ پۆڵەندا، دۆخی سیاسیی عێراق، شه‌ڕی دژی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی گفتوگۆیان له‌بارەوە كرا.
هاوکات، هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانی و ئه‌كادیمیدا كرده‌وه. سەرۆکی هەرێم سوپاسی پۆڵەندای كرد بۆ پشتگیری و ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكێشی عێراق و هه‌رێمی كردووە له شه‌ڕی دژی داعشدا.