پانۆڕامای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • پانۆڕامای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان

پانۆڕامای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پانۆڕامای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2023 لەگەڵ سەعید بن محەمەد ئەلسەقری، وەزیری ئابووری سەڵتەنەی عومان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سەعید بن محەمەد ئەلسەقری لە داڤۆس بەڕێوەچوو، کە تیایدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم وسەڵتەنەی عومان تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی کە بەم دواییانە هەناری کوردستانی عێراق وەک یەکەم بەروبوومی کشتوکاڵی، گەیشتە بازاڕەکانی سەڵتەنەی عومان.

ئاماژە بەوەشدرا، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە فەرمی بانگهێشتی سەڵتەنەی عومان کرا.

بارزانی هەرلە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا لە داڤۆس، لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆکوەزیرانی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێم و شانشینی ئوردن تاوتوێ کرا.

سەرۆکوەزیرانی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێم و مەسعود بارزانی، شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لای شا عەبدوڵلا و شانشینی هاشمیی ئوردنی هەیە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیگریی و پشتیوانیی شانشینی ئوردنی کرد بەتایبەتی لە کاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێم. هەروەها رێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کارکردنی شا عەبدوڵلا دەربڕی لە پێناو سەقامگیریی عێراق و هەرێم.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتنی هەرێم لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئوردن لە بواری تەندروستیدا.

هەروەها مەسرور بارزانی لەگەڵ عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری بازرگانی بەحرەین، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و شانشینی بەحرەین باسیان لێوەکرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی برەودان بە وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین، سڵاو و رێزی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی بەحرەین شێخ سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفەی پێگەیاندین و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە.

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین ئاماژەی بەوەشدا، کە بڕیارە لەگەڵ شاندێکی گەورەی بازرگانی سەردانی هەرێم بکات.

هەروەها لەو دیدارەدا، مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێمی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ شانشینی بەحرەین لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.