پارەی زیادەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەو 50 هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بڕیاری لێ درابوو، چەکەکەی گەیشتوەتە هەرێم و دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەو 50 هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بڕیاری لێ درابوو، چەکەکەی گەیشتوەتە هەرێم و دابەشدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم هەفتەیەدا رێکارە ئیداریەکانی تەواو دەبێت ودەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆکانی هەرێم کردبوو."

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوبڕە پارەی کە مابو بڕەکەی زیاتر لە 18 ملیار دینارە چەکی ئەوەش هاتووە و لەهەفتەی ئایندە پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە تەنها پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ئەوبڕەیە پارە وەردەگرن چونکە دهۆک لە وەجبەی پێشو پارەی تەواویان وەرگرتوە.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەکردبوو، "وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كردوەتەوە، بڕی پەنجا هەزار دینار بۆ هەر تەنێک گەنم تەرخان كراوە، ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جوتیاران لە پێشودا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكان بۆ ساڵی 2021 كردووە".