پارێزگاری هەولێر: پڕۆژە و ڕێڕەوی ئاو بۆ رێگریکردن لە لافاو دروستکراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارێزگاری هەولێر: پڕۆژە و ڕێڕەوی ئاو بۆ رێگریکردن لە لافاو دروستکراون

پارێزگاری هەولێر: پڕۆژە و ڕێڕەوی ئاو بۆ رێگریکردن لە لافاو دروستکراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
پارێزگاری هەولێر: پڕۆژە و ڕێڕەوی ئاو بۆ رێگریکردن لە لافاو دروستکراون
0

لایک

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو چەندین پڕۆژە و رێڕەوی ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر دروستکراون و بودجەی تایبەتیشیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، “بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە هەولێر، ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی گرنگ ئەنجامدراون، بە جیدی کارکراوە بۆ مەترسییەکانی لافاو”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەوەی لە توانای حکومەت بووە کراوە و مەترسییەکانی لافاو کەمکراوەتەوە”.