پارێزگاری هەولێر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی کارەبای موەلیدە رووندەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیەنێت، نرخی سووتەمەنی لە هەولێر کۆنترۆڵکراوە، بەڵام بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە، بۆیە پارەی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاترە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە بەردەوامی رۆژانە نزیکەی یەک کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای هەولێر کەمترە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاتر بێت.

پارێزگاری هەولێر رەتیدەکاتەوە، لە هەولێر پارەی زیاتری کارەبای موەلیدە لە هاووڵاتییان وەرگیرابێت و دەڵێت، "یەک لێژنە بۆ دیارکردنی پارەی کارەبای موەلیدە هەیە مانگانە بە هەڵسەنگاندن کرێی کارەبای شارەکان دیاریدەکرێت".