ئەمڕۆ یەکشهممە 14-08-2022، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر(ئەربیل)، بۆ بەدوا داچوون بە گرفتەکانی بەردەم پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەرێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هۆکاری راستەقینەی شکانی یەک لە دوای یەکی ئاوی ئیفرازی سێ کرایەوە و بە وردەکاریەوە لە هۆکار و چارەسەرییەکان کۆڵدرایەوە و پەنجە لەسەر خالە لاوازەکان دانرا.
پارێزگارى هەولێر وێرای روونکردنەوەی زەروورەتی ئاوی خاوێنی ماڵان کە پێداویستی سەرەکی و رۆژانەی هاووڵاتیانە، ئەوەشی روونکردەوە کە ئاو لەم وەرزەدا کێشەی راستەقینەی هاوەڵاتیانی هەولێرە.
ئەوەش دووپاتکرایەوە، کە پێویستە چارەسەرى ریشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە بەتایبەت شکانى بۆڕییەکان.
جەخت لەسەر کاری جیدی و دیراسەتکراوی لێژنەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان کرایەوە، کە هەموو کەشی لۆجیستی و ماددی بۆ فەراهەم کراوە.