پارێزگاری هەولێر: رێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگاری هەولێر: رێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات

پارێزگاری هەولێر: رێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پارێزگاری هەولێر: رێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات
0

لایک

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) رایگەیاندوە، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.3.6، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایه‌نانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و چاودێرى ژوورى بازرگانى ئەنجامدرا”.
هاوکات لە راگەیەندراوەکە هاتوە، “لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن”.
بەپێی راگەیەندراوەکە ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەداوە، “جگە لەو خۆراک و پێداویستیانەى کەلەئاستى جیهانى نرخەکانیان گرانبووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات، لێژنەکانى قائیمقامیەتى ناوەند و سەرجەم قائیمقامیەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە دەبێ تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرخاوەن مارکێت، دوکان، گۆکایەک و کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر”.