پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدات

پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدات
0

لایک

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) دەڵێت، سەرباری هەموو ئەو ئامادەکارییانەی لە وەرزی هاوینەوە ئەنجامیانداوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین، “ئەگەری هەستانی لافاو هەر هەیە و سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر و دەوروبەر خراونەتە ئامادەباشییەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای هۆشداریی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا و هەڵسەنگاندنمان بۆ سەرجەم ئەو ئامادەکارییانە کرد کە لە رابردوو ئەنجاممانداوە”.

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، “لە وەرزی هاوینەوە دەستمانکرد بە ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و مەنهۆڵ و رێرەوە سروشتییەکانی ئاومان پاککردەوە بۆ ئەوەی مەترسیی لافاو کەم بکەینەوە، بەڵام ئێستاش ئەو مەترسییە هەر هەیە”.

پارێزگاری هەولێر پێشبینی ئەوە دەکات ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لە هەرێم دەستپێبکات و دەشڵێت، “دوانیوەڕۆی سبەی کاریگەریی شەپۆلەکە زۆر بەهێزدەبێت و سەرجەم سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی تا کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە زیاترین کۆبوونەوەی ئاوی باران لە پارێزگای هەولێر روودەدات”.