ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر(ئەربیل) له كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ بهرپرسانی پارێزگاكه و بهڕێوهبهری هاتووچۆ، رایگهیاند، لەمەودوا هەمو ئەوانەى سەرپێچى لەیاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆ دەکەن، تووندترین رێکارى یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، بڕیارهكانیش هەمو ئوتۆمبێلێەکانى حکومى، پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە.
بهپێی راگهیهندراوێكی پارێزگای ههولێر(ئەربیل) ، “ئهمڕۆ سێشهممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدالحمید، قائیمقامی ناوەند و عەمید دیدار عومەر قادر، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر و عەمید خالید، بەرێوەبەرى کاروبارى ناوخۆ و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبونەوەیە سەبارەت بەڕێگریکردن لە سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان لە ڕێنمایی و یاساکانى هاتوچۆ ئەنجامدراوه”.
ئاماژه بهوهشكراوه، “له كۆبونهوهكهدا بڕیار لەبارەی دەستپێکردنى هەڵمەتێکى بەردەوام درا لە ڕێگەى تیمەکانى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لەسەرجەم شەقام و شوێنەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر بۆ ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەمو ئەو کەسانەى لە نێو ئۆتۆمبێل مۆبایل بەکاردەهێنن، یان بەسەرخۆشى و بە ژمارەى ساختە ئۆتۆمبێل لێدەخۆڕن، هەروەها دەست بەسەر هەمو ئەو ئۆتۆمبێلانە یان ماتۆڕسکیلانە بگیرێت کە دەستکارى گزۆزیان کراوە و ئەوانەشى کە دوکەڵى ڕەش و ژەهراوى دەردەکەن، ئەوە جگە لە گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی و تۆمارکردنى سکاڵایی یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانەى کە گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان لەکاتى لێخورین دەگرن و لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان و سۆشیال میدیا بڵاوى دەکەنەوە”.
پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا قائیمقامیەت و لیژنەکانیان سەرجەم ئەو شوێنانەى جوانکاری ئۆتۆمبێل کە (نەشرە، ژمارەى ساختە، جام ڕەش) دەکەن و سەرپێچى لەیاسا و ڕێنماییەکانى هاتوچۆ ئەنجامدەدەن، توندترین ڕێکارى یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر، هەروەها بڕیاریدا، ڕێکارى پێویست لەبەرامبەر هەمو ئەو شۆفێرانەش بگیرێتەبەر کە دەبنەهۆى تێکدانى خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک (ترافیک، ستونى کارەبا، گادرێل، سەوزاى و دارى جوانکارى نێو شەقامەکان).
ئهوهش خراوهتهڕوو، “سەرجەم ئەو بڕیار و ئیجرائاتانەش، هەمو ئوتۆمبێلێەکانى حکومى، پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە، بۆئەو مەبەستەش پارێزگارى هەولێر هەمو پاڵپشتیەکى خۆى بۆ بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر نیشاندا لەبەرامبەر جێبەجیکردنى بریارەکان و گرتنەبەرى ڕێکارەکان”.