پارێزگاری بانکی ناوەندی و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارێزگاری بانکی ناوەندی و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پارێزگاری بانکی ناوەندی و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، ەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی کۆبوونەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دەکرێت، هەروەها تاوتوێی ئەو رێکارانە دەکەن کە حکومەتی عێراق بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دینار گرتوویەتییەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 169 هەزارو 250 دینار مامەڵەی پێوە کرا.