پارێزگاری بانکی ناوەندی لێدوان لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەدات
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک رێنمایی دیكه بۆ بانک و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن و "هەنگاوەکانیشمان بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار جددی و بەهێزن"، ده‌شڵێت، "گفتوگۆکانمان لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەرهەمداربوو و لەسەر ئەو بەرنامانە رێککەوتین کە بە شێوەیەکی دروست راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خزمەت دەکەن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ـی شوباتی 2023، عه‌لی عه‌لاق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئەو پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنیه‌ی بۆ پاراستنی کەرتی بانکی دۆزرایەوە ئاماژەیە بۆ ئیرادەی بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار و دوورکەوتنەوە لە هەر سزایەک بۆ ئەو لایەنانەی کە گواستنەوە ئەنجام دەدەن، جا بانک بن یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەرپرسیارێتی بانکی ناوەندی عێراق داخستنی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕکردنە و ژماره‌یه‌ک رێنمایی دیكه‌ش بۆ بانک و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، "هەنگاوەکانمان جدی و بەهێزن و پشتیوانی گەورە لە هەموو لایەنەکانەوە وەردەگرین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە".
گفتوگۆکانمان لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەرهەمدار بوو
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق وتیشی، "گفتوگۆکانمان لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەرهەمدار بوو و لەسەر ئەو بەرنامانە رێککەوتین کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خزمەت بە گەیشتن بەو ئامانجە دەکەن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌هێزه و وتی، "به‌های دینار پشت ئەستوورە بەو یەدەگە گەورەیەی کە هەیە".