پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق داوایەک ئاڕاستەی بازرگانان دەکات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مسته‌فا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق داوای له بازرگانان كرد خۆیان له ده‌ڵاڵه‌كان به‌دوور بگرن و راسته‌وخۆ سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی دۆلار و راشیگه‌یاند، "رێكار و بڕیاره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له بازاڕی دراوی بیانی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ناوه‌ندی، ئه‌مڕۆ مسته‌فا غالب موخیف له‌گه‌ڵ تیمی پێشكه‌وتووی بانكی ناوه‌ندی پێشوازی له ژماره‌یه‌ک له بازرگانان كرد، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له گرنگترین نیگه‌رانییه‌كانی بازرگانان و پێشنیاره‌كانیان و گرنگترین ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كاندا.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماژەی بەوەکردووە، "پێویسته بازرگانه‌كان خۆیان له په‌نابردن به‌ر ده‌ڵاڵه‌كان به‌دوور بگرن، مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌دا بكه‌ن كه خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆری بانكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، رێكار و بڕیاره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له بازاڕی دراوی بیانی، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنیش وه‌ک شێوازێک بۆ گواستنه‌وه‌ی دراو بۆ ده‌ره‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بانكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ ئاسانكردنی رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له رێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان و به نرخی فه‌رمی ئاڵوگۆڕ بۆ بازرگانان له ژێر رۆشنایی خستنه‌رووی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا".
بانكی ناوه‌ندی داواشی له داموده‌زگا حكومیه‌كان كردووه، ئاسانكاری ته‌واو بۆ بازرگانان بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
ئەمە له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركرد و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 161 هه‌زار و 500 دینار، له‌ئێستاشدا به‌هاكه‌ی بۆ 160 هه‌زار و 250 دینار دابه‌زیوه‌ته‌وه.