پارێزگارى هەولێر: زیاتر لە ملیارێک و 400 ملیۆن بۆ چوار پڕۆژه ته‌رخانده‌كرێت
پارێزگارى هەولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، زیاتر لە ملیارێک و 400 ملیۆن بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتوناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش)ی تەرخانکراوە.
پارێزگارى هەولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، زیاتر لە ملیارێک و 400 ملیۆن بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتوناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش)ی تەرخانکراوە.
راگه‌یاندنی پارێزگارى هەولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، "بەبڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا له‌سه‌ر خەرجکردنى بڕى ملیارێك و 430 ملیۆن و 290 هه‌زار و 240 دینار داوه، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژە.
پڕۆژه‌كان پێكهاتون له
یەکەم: قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتوناوە، بەگوژمەى 676 ملیۆن و280 هه‌زار دینار.
دوەم: چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە، بە گوژمەى 221 ملیۆن و 718 هەزار دینار.
سێیەم: دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌گوندى عەزە، بەگوژمەى 333 ملیۆن و 710 هه‌زار و 300 دینار.
چوارەم: قیرتاوكردنى رێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى 198 ملیۆن و 581 هه‌زار و 940 دینار".