پارتی سەردانی بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکات

پارتی سەردانی بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پارتی سەردانی بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکات
0

لایک

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیایی نزیک لە حزبەکەی راگەیاندووە، سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مەحموود محەممەد رایگەیاند، شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات و یەکەم سەردانی پارتی بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەبێت.


ئەم سەردانەی پارتی بۆ لایەنەکان لە کاتێکدایە کە دوای کۆنگرەی14 بەرپرسەکانی ئەو حیزبە رایانگەیاند، لاپەرەیەکی نوێ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەنەوە.


بەگوێرەی قسەکانی وتەبێژی پارتی، ئەو حیزبە لە بەرنامەیدایە لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە و رایگەیاند، ناکرێت تەنها لە رێگەی میدیاکانەوە پەیام بۆ یەکتر بنێرین، بەڵکو دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین.