پارتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

پارتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پارتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
0

لایک

پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “پارتی بەردەوام رێزی تایبەتی لە تەواوی مەرجەعیەتە ئایینیەكان دەگرێت و كادیر و ئەندامانیشی ئامۆژگاری كردووە، رێز لە مەرجەعیەتە ئیسلامی و ئایینەكانی دیكە بگرن، ئەوەش لەگەڵ رێبازی بارزانی نەمر یەكدەگرێتەوە”.

راگەیەندراوەكەی پارتی دوای ئەوە دێت، كەسێک بەناوی “نایف كوردستانی” لە تویتێكدا باسی لە مەرجەعیەت كردووە، ئەوەش بە سووكایەتی لێكدراوەتەوە.

پارتی لە راگەیەندراوەكەیدا سەركۆنە و سەرزەنشتی ئەو تویتەی كردووە و دووپات لەوەش دەكاتەوە، كە ئەو كەسە پەیوەندی بەو حزبەوە نییە.

جەخت لەوەشكراوەتەوە، ئەو تویتە تەنیا گوزارشت لە رای تایبەتی خودی كەسەكە دەكات و بەهیچ شێوەیەک هەڵوێستی پارتی نییە و دەڵێت،”پارتی بڕوای راستەقینەی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لە تەواوی بیروباوەڕە ئایینی و مەزهەبییەكان هەیە”.