بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم ئەمڕۆ پشووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم ئەمڕۆ پشووە

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم ئەمڕۆ پشووە

ئازار 9, 2023 08:25
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم ئەمڕۆ پشووە
0

لایک

لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە، بە مەبەستی پاراستنی گیانی قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەران، ئەمڕۆ لە سنووری هەندێک بەرێوەبەرایەتی پەروەردە کرایە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە “بۆ سەلامەتی گیانی مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی گواستنەوە و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، رۆژی پێنجشەممە 9/3/2023، لە گشت ناوەندوەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فەرمییە”.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەرمیان ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمیان راگەیاند.

شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارین، لە سنووری سلێمانی و گەرمیان ئاو لە چەندین شەقام و شوێنی گشتی کۆبووەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلەی بارانبارین کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش لە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم کاریگەری دەبێت.

En az 10 karakter gerekli