وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات

وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی 8ی 2022، وەفدێکی یەکگرتوی ئیسلامی بە سەرکردایەتی محەمەد هاودیانی، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە، سەردانی لقی هەولێری مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پێشوازی لێکرا.

هاوکات هەریەکە لە عادل عوبێد و فەرهاد یاسین، کارگێرانی پەیوەندییە سیاسییەکانی یەکگرتوی ئیسلامی و ئەمیر عیزەت ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرێوبەری بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لەكۆبونەوەیەكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند باسی لە بارۆدۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە كرا و گۆڕانكاری و پێشهاتەكان گفتۆگۆیان لەسەر كرا، لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەكەدا جەختكرایەوە لەسەر پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو لا و گرنگیدان بە مافی پێکهاتەکان.