وەزیرەکەی سەدر پەیامێکی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت بڵاوکردەوە
ساڵح محەمەد عیراقی کە بە وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە، ئاماژەی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت داوە و چوارچێوەی هەماهنگیی بە بێئابروو لەقەڵەمداوە.
وەزیرەکەی سەدر دەڵێت، "لەلام سەیر نییە هەڵوێستە بێئابڕووەکانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی و گروپه چه‌كداره بێئابڕووەکانکە دەڵێن پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بێ‌ئابڕوو".
هاوکات وەزیرەکەی موقتەدا سەدر راشیگەیاند، "ئەمە بێئابڕووییە، ئەوان خاوەن ئەخلاق و ئاین نین و کەمێکیش بێت شەڕەفی رکابەرێتییان نییە، سێ لایەنە بێئابڕووەکە لە واتای چاکسازی و شۆڕش و ئاشتی و کێشەکانی خەڵک نازانن".
ساڵح محەمەد عیراقی باسی لە سێ لایەن کردووە و بە "بێ‌ئابڕوو" ناویانی بردووە بریتین لە؛ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق و عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت، "تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یتوانیوه فایلێکی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكات، ئه‌وان نه‌ك ته‌نها ئاشقی گه‌نده‌ڵین و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو رقیان له‌وانه‌شه كه هه‌وڵده‌ده‌ن چاكسازی ئه‌نجامبده‌ن و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن".