وەزیرەکەی سەدر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی دایەوە

وەزیرەکەی سەدر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی دایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزیرەکەی سەدر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی دایەوە
0

لایک

ساڵح محەمەد عیراقی کە بە وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە، وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگیی دا و رایگەیاند کە تێکدانى ئاسایشى تائیفی هەرێمی کوردستان و ئەنبار و تەقاندنەوەى درۆن، شکاندنى شکۆى دەوڵەتە، نەوەک پاراستنى دامەزراوەکان لە گەندەڵى.

لەڕاگەیەندراوێکدا ساڵح محەمەد عیراقی، وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگیی دا و رایگەیاند کە تێکدانى ئاسایشى تائیفی هەرێمی کوردستان و ئەنبار و تەقاندنەوەى درۆن، شکاندنى شکۆى دەوڵەتە، نەوەک پاراستنى دامەزراوەکان لە گەندەڵى و هۆشداریی دەدات کە ئاسایشی کۆمەڵایەتی تێک نەدەن.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە “نەکەن بانگەشە بۆ تێکدانى ئاسایشى کۆمەڵایەتى بکەن، وەک ئەوەى پێشتر لە مانگرتنەکاندا دژی هەڵبژارنەکانى ئێستا ئەنجامتاندا و بە ساختە ناوتان برد”.

ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی فراوانیان دەستپێکرد و لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن، دواجار خۆپیشاندەران چوونە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەوێ ماونەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری موقتەدا سەدرن.