وەزیرەکەی سەدر: له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه و بڕۆنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران
دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌بەردەم ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌در و هەڵپەسێرانی هەڵپەسێرانی کاروباری ئەنجومەی باڵای دادوەریه‌وه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوای له لایه‌نگرانی كرد، له‌به‌ر ناوبانگیان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه و بچنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، په‌یامێکی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در کرد و تیایدا رایگەیاند، له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "له‌به‌ر پارێزگاریكردن له ناوبانگی شۆڕشگێڕان و له پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به گه‌لی عێراق ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
ئەوەش هاتووە، "په‌یامه‌كانی خۆتان له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و له‌كارلادانی گه‌نده‌ڵكاران و هه‌ر په‌یامێک خۆتان پێتان گونجاوه به‌رزیبكه‌نه‌وه".