وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات سکاڵای یاسایی لە دژی محەمەد حەلبوسی تۆمار بکرێت

صاڵح محەمەد عیراقی کە بە وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە، لە تویتێکدا فۆرمێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا داوای تۆمارکرانی سکاڵا لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی وەزیرەکەی سەدر دوای ئەوە هات ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 8ـی 2022، لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەکرد کە پێویستە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو، دەسەڵاتی باڵای دادوەری کار بکات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆککۆماریش وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات و رابگەیەنێت.