وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نووسراوێکدا بڕیاریدا کە پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و مۆبایل “پاکێجی خێزانی” دروست بکەن. لەو پاکێجەدا چەندین ماڵپەڕی سێکسی، قومارکردن، رێکلامی خواردنەوەی کحولی و چەک قەدەغە دەکرێن.
نووسراوەکە رۆژی 17-08-2022 دەرچووە و داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات پێویستە لە ماوەی مانگێکدا بڕیارەکە جێبەجێبکەن و دەبێت پاکێجەکە لە رووی نرخەوە “گونجاوتر بێت یاخود هەمان نرخی ئێستا بێت”. هەروەها پێویستە خێرایی ئینتەرنێت لەو پاکێجە خێراتر بێت لەوەی کە لە ئێستادا هەیە.
لەو بارەوە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، “تێکدانی ئاسایشی پێکەوەژیان و کۆمەڵگە، بڵاوکردنەوەی رق و دووبەرەکی و توندوتیژیی (ئایینی، نەتەوەیی، هتد..) فلتەر و بلۆک دەکرێن”.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا ئاماژە بەوەکراوە ئەو ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشن و پێگانەی بلۆک دەکرێن بریتین لەمانە: