وەزیری کشتوکاڵ: هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار دەکڕینەوە

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، "بڕیارمانداوە بە کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان".

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، "بڕیارمانداوە بە کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-05-2022 ، بێگەرد تاڵەبانی لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، نرخی هەر تۆنێک لەو گەنمەی وەریدەگرن بە 850 هەزار دینار دەبێت کە ئەمەش هەمان نرخی سایلۆکانی عێراقە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی گەنمەکە بەپێی کوالیتی و ستانداردی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەبێت.

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند، جووتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن.

پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لە 01-06-2022 لەلایەن هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جووتیارانی هەرێم دەتوانن گەنمەکانیان رادەست بکەن و ماوەی رادەستکردن (44) رۆژ دەخایێنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتاییدێت.