وەزیری پەروەردە: ئه‌مڕۆ زیاتر له 107 هه‌زار قوتابی پۆلی 12 بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکان کرد
د. ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تاقیکردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد، كه زیاتر له 107 هه‌زار قوتابی مافی به‌شداركرنیان هه‌یه.
ئالان حه‌مه سه‌عید وتی، 107 هه‌زار و 130 قوتابی مافی به‌شداریكردنی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12یان هه‌یه، كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابه‌ش بوون.
وتیشی، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ک وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده هه‌یه، له هه‌مه‌نكاتدا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش هه‌یه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با رێككه‌وتووین و ژماره‌ی فیده‌ر و میحاوله‌ی كاره‌بای سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان دراونه‌ته وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئه‌وان هاوكار ده‌بن و كاره‌بایان بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابین ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌و سنووری پارێزگای هه‌ولێر جگه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 661 هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئاماده‌كراوه، كه 35 هه‌زار و 632 قوتابی له هه‌رسێ به‌شی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی به‌شداری له ئه‌زموونه‌كاندا ده‌كه‌ن.