وەزیری نەوتی عێراق دەدرێتە دادگا

وەزیری نەوتی عێراق دەدرێتە دادگا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزیری نەوتی عێراق دەدرێتە دادگا
0

لایک

دادگای کەرخ لە بەغداد کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی دەستەی دەستپاکی، بڕیاریدا بەتۆمەتی ئەنجامدانی “گەندەڵی” و هەڵبژاردنی زەوییە نایابەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی و فرۆشتنەوەیان بە نایاسایی، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بکات.

کەناڵی سۆمەریەنیوز لەسەرچاوەیەکی دادگای کەرخەوە بڵاویکردەوە، دادگا بەتۆمەتی دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی زەوییەکانی نایابەکانی کۆمپانیای نەوتی (الوسط) لە بەغداد و بەسڕە و فرۆشتنەوەیان لەدەرەوەی یاساکان، بڕیاردراوە لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بکرێت کە بە تۆمەتی گەندەڵی ئاڕاستەی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت کراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ناوبراو تۆمەتباریشکراوە بە داوای پێدانی بەرتیل لە کۆمپانیا بیانییەکان بۆ ئەوەی پڕۆژە و تەندەریان پێبدات لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە.

28ی ئابی ئەمساڵیش دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر دۆسییەیەک کۆبووەوە کە لە دژی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت تۆمارکرابوو، سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی هۆزەکانی بەسڕە بە تۆمەتی “گەندەڵی” لەسەر وەزیری نەوت لە دەستەی دەستپاکی تۆمارکرابوو.