وەزیری نەوتی عێراق: داهاتی مانگانەی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست لە 8 ساڵی رابردوودا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری نەوتی عێراق: داهاتی مانگانەی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست لە 8 ساڵی رابردوودا

وەزیری نەوتی عێراق: داهاتی مانگانەی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست لە 8 ساڵی رابردوودا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وەزیری نەوتی عێراق: داهاتی مانگانەی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست لە 8 ساڵی رابردوودا
0

لایک

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو داهاتی مانگانەی نەوت 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە و ئەوەش بەرزترین رێژەی داهاتی مانگانەی نەوتە لە هەشت ساڵی رابردوودا.


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردووە، “داهاتی مانگانەی نەوت 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەرزترین رێژەی داهاتی مانگانەی فرۆشی نەوتە لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا”.


ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی پشتیوانی سەرکردایەتی سیاسی، ئیداری و کارمەندانی کەرتی نەوت دەکات و بەردەوامیش دەبن لەسەر ئەرکی نیشتیمانی بۆ بونیادنانەوەی داهاتووی وزە لە عێراق.


لای خۆیەوە کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق “سۆمۆ” رایگەیاندوە، پێشبینی دەکرێت داهاتى مانگى ئازار زیاتر بێت لەمانگى شوبات، ئەویش بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوتەوە.