وەزیری نەوتی عێراق بانگهێشتی دادگا دەکرێت

بە تۆمەتى تێوەگلان لە گەندەڵى وەزیرى نەوتى عێراق و چەند بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتەکەی بانگهێشتى دادگا دەکرێن.

 

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانێکی بۆ بانگهێشتکردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق و یەکێک لە یاریدەدەرانی و دوو بەڕێوبەری گشتی وەزارەتەکە دەرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری نەوت بە تۆمەتی بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی و دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییەک دادگایی دەکرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دۆسییەی وەزیر و بەرپرسانی تری وەزارەتی نەوت بەپێی ماددەی ٣١٦ی عێراقی لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.