وەزیری ناوخۆی تورکیا: ژمارەی گیان لەدەستداوانی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکە گەیشتە 40 کەس

وەزیری ناوخۆی تورکیا: ژمارەی گیان لەدەستداوانی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکە گەیشتە 40 کەس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزیری ناوخۆی تورکیا: ژمارەی گیان لەدەستداوانی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکە گەیشتە 40 کەس
0

لایک

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین زانیارییەکانی لەبارەی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکەی بارتین رایگەیاند، تاکو ئێستا 40 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی 15 کرێکارە گیرخواردووەکەش بەردەوامە.

کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022، سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و دوایین زانیاری لەبارەی زیانی گیانیی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکە راگەیاند و وتی، “زۆر بەداخەوە ژمارەی مردووان بۆ 40 کەس بەرزبووەوە. دواجار رامگەیاندبوو کە 26 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە ماوەی دوو کاتژمێری رابردوودا تەرمی 14 کرێکاری دیکەش دەرهێندرا”.

سۆیڵو ئاماژەی بەوەشدا، “11 کرێکار بریندارن؛ شەش کرێکار برینیان سەختە و بە فڕۆکەی تایبەتی وەزارەتی تەندروستیی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ئیستەنبوڵ کراون”.