وەزیری ناوخۆی تورکیا: فرمانی تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە

وەزیری ناوخۆی تورکیا: فرمانی تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزیری ناوخۆی تورکیا: فرمانی تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە
0

لایک

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی دوێنێی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ-یان دەستگیرکردووە و دەڵێت: بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە لە شەقامی ئیستقلال (شوێنی تەقینەوەکە) ئەنجامیدا، ئاشکرایکرد، ئەنجامدەری تەقینەوەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەستگیرکراوە.

وتیشی، “بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدەری تەقینەوەکە لە عەفرین هاتووەتە ناو خاکی تورکیا و بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە”.

سولەیمان سۆیلۆ، ئەوەشی روونکردەوە، “بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتوون پەکەکە و پەیەدە لە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ بەرپرسیارن”.

جێی باسە، دوێنێ یەکشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە شەقامی ئیستقلال لە ئیستانبوڵ 6 کەس گیانیان لەدەستدا و 81 کەسی دیکەش برینداربوون کە پێنج لەوان باری تەندروستییان ناجێگیرە.