ساڵح محەممەد عێراقی، کە بە وەزیری سەدر ناسراوە، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە نوێترین تویتیدا رایدەگەیێنێت، پەرلەمان ناتوانێت بە ئەرکی خۆی هەستێت و سەرۆکوەزیران بێ بودجەیە، دادگەکانیش “لەترسان و لەبەر تمووح” لێپرسینەوەیان لە گەندەڵی فەرامۆش کردووە.
ساڵح محەمەد عێراقی ئەوەشی وتووە، “ئەو لایەنانەی کە تەنیا خەمیان بەهێزکردنی پێگەى خۆیانە، دوور لە خۆشەویستی نیشتمان و هەست بە نیگەرانی خەڵک ناکەن، ئەوانە سوکایەتی بە داواکاری چاکسازی دەکەن، چونکە دەیانەوێت حکومەتێک پێکبهێنن بۆ فرۆشتنی ئەوەی کە لە عێراق ماوەتەوە و پاشماوەی سامان و بەخششەکانی تاڵان بکەن و ئەوانەی تا ئێستا ملکەچییان نەکردووە، ملکەچ بکەن، تەنانەت ئەوانەی کە چەپڵەیان بۆ لێدەدەن یان دەنگیان بۆ داوە، هیچ خێر و چاکەیەکی تێدا بەدینایهت”.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “دژایه‌تی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق زیادیكردووه و بێ بودجه‌یه و له‌ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دایه كه نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و وه‌زیره‌كانیش بێده‌سه‌ڵاتن”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “ئاسایش، پەیوەندی دیپلۆماسی هاوسەنگ، سەربەخۆیی، تەندروستی، پەروەردە، کشتوکاڵ و پیشەسازی و كارنیه، نه رێگا، نه پرد، نه دادپه‌روه‌ری و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ک نییه”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ده‌ڵێت، “دەستوور کە لەلایەن گروپێکەوە داڕێژراوە و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كاری پێده‌كرێت، کاتێک لەگەڵ خواستەکانیان ناگونجێت بە یارمەتیی ئه‌نجومه‌نی دادوەری دەیگۆڕن”.