وه‌زیری سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی ده‌كات سبه‌ی هه‌ینی جارێكی دیكه خۆپیشاندان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، هاوكات فۆڕمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پڕبكه‌نه‌وه، دەشڵیت، “چاوەڕوانی وردەکاری نوێ بن لەبارەی خۆپیشاندانەکەوە ئاگادارتان دەکەیەنەوە”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تی نزیک له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در کە بە “وه‌زیری سه‌در” ناسراوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا بۆ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی رایگه‌یاند، “پێویسته ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له كاتژمێر 5:00ـی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له چاكسازی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته هه‌مووان ئارامگربن و دان به‌خۆیاندا بگرن له پێناو ئارامی وڵاته‌دا، “چاوەڕوانی وردەکاری نوێ بن لەبارەی خۆپیشاندانەکەوە ئاگادارتان دەکەیەنەوە”.
موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوێنێ لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، رەنگە هەندێک لایەن باوەڕیان وابێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە تا بە دەنگدان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ئەوان ئەو بۆچوونە رەتدەکەنەوە بە بۆچوونی ئەوانەی دەزانن کە بەدوای پشک پشکێنە، بەردەوامی گەندەڵی و جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانی هاووڵاتیان دەگەڕێن.
سەدر ئەوەشی خستەڕوو، پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات و داوای لێدەکات بڕیاربدات بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، بەتایبەت دوای ئەوەی پەرلەمان پابەندی وادە دەستوورییەکان نەبوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، راسپاردنی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتی پشک پشکێنە و سازان لەجێگەی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، بۆیە تا ئێستا گومانی چاک بە دەسەڵاتی دادوەری دەبەن هەرچەندە دەزانن فشاری سیاسی و ئەمنیش لەسەریان هەیە.