ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، کە بە وەزیری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ناسراوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، “گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌شدارینه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیانه‌یه كه پێشتر پۆستیان وه‌رگرتووه”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌ئێستادا گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌شداری نه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له دوای داگیركاریی ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كردووه، به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه، سه‌ركرده و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پله تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به حیزبه‌كان، به‌ڵام به ره‌هایی و به ره‌وتی سه‌دریشه‌وه”.
ئەوەشی دەرخستووە، “ئه‌مه له‌بری هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌یه كه هه‌ندێک به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، له‌نێویاندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سوپاس، من ئاماده‌م، له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێر، بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنێک كه ئه‌مه له‌خۆبگرێت، و له‌مه‌ودوا جێبه‌جێی بكه‌ین”.
وەزیرەکەی سەدر وتیشی، “ناكرێت بوترێت دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌مه به‌دی دێت، به شێوه‌ی خوێناویش به‌دی نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌دی نه‌هێنرێت ئه‌وا بوار بۆ چاكسازی نامێنێت، بۆیه پێویست ناكات من ده‌ستوه‌ردان بكه‌م له‌و شتانه‌ی له داهاتوودا رووده‌ده‌ن نه به تویتێک نه به هیچ شتێكی تر”.