وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا ئوردنییەکەی کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا ئوردنییەکەی کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا ئوردنییەکەی کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا ئوردنییەکەی کۆبوونەوە
0

لایک

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبوونەوە و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لەسەرجەم بوارەکاندا تاووتوێکرد.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەمیانه‌ی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن گەیشتووەتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەیمەن سەفەدی کۆبووەتەوە.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و
ئوردن لەسەرجەم بوارەکاندا تاووتوێکراوە.