وەزیری دەرەوەی سعودیە: عێراق رۆڵێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەبینێت
وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەراوێزی داخرانی لوتکەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو رایگەیاند، عێراق رۆڵێکی گرنگ بۆ بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان دەبینێت.
لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا فەیسەڵ بن فەرحان ال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە دوا بەدوای توابوونی کۆبوونەوەی لوتکەی واتانی هاریکاریی کەنداو ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان کرد.
هاوکات ئال سعود ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەی ئەمساڵ تایبەت بووە بە ئاسایشی خۆراک، وزە و کارەبا. هەروەها ئاماژە بە بەستنەوەی تۆڕی کارەبا بە ناوچەکە، ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی پەتای کۆڕۆنا لە لوتکەکەدا خراوەتە بەرباس.
شایەنی باسە لەسەر پرسی ئێران و پەیوەندییەکانیان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوەدا کە ێراق لەسەر ئەو پرسە رڵی گرنگ دەبینێت بەتایبەتی لە بەرێوەچوونی گفتوگۆکان، هەروەها بووەتە ناوەندی گفتوگۆکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.