ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆنترۆڵكدرنی هه‌رێمی لۆهانیسک نزیكبووینه‌ته‌وه و سه‌ربازانی كۆماری گه‌لی لۆهانیسک به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان هه‌بووه له به‌ره‌و پێشچوونی ئۆپراسیۆنه‌كان و خۆشیان ده‌بنه پارێزه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان.
به‌پێی هەواڵێکی تۆڕی هه‌واڵ BBC، سێرگێی شوییگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندووه، ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی لوهانیسک به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن.
سێرگێی شوییگۆ باسی لەوەشکردووە، “به‌شێكی زۆری ناوچه‌كان له ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كۆنترۆڵكراون و كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی لۆهانیسكیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، کە سه‌ربازانی كۆماری گه‌لی لۆهانیسک به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان هه‌بووه له به‌ره‌و پێشچوونی ئۆپراسیۆنه‌كان و خۆشیان ده‌بنه پارێزه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان”.
جێی باسە، پێش ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێبكه‌ن، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو هه‌رێمی دۆنێتسک و لۆهانیسكدا نا كه به هه‌رێمی دۆنباس ناسراون و له ئێستاشدا كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.