وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد

شوبات 22, 2023 11:23
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد
0

لایک

حوسێن ئەمیر عەبدولـله‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ گەیشتە بەغدادی پایتەخت و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هیشام عەلاوی، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە فڕۆکەخانەی بەغداد پێشوازی لێکرا.

حوسێن ئەمیر عەبدولـله‌هیان به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدادی پایتەخت و چاوی بە فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی کەوت، له‌ لێدوانێكیشدا وتی، “له‌ نزیكه‌وه‌ راوێژکاری لە نێوان تاران و بەرپرسانی باڵای عێراق لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، ئێمە ئەمڕۆ لە بەغدادین بۆ تەواوکردنی ئەو راوێژانە”.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغداد بەدواداچوونە بۆ پرسە دووقۆڵییەکان و درێژەدان بە راوێژکارییەکان سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

بڕیارە لەم سەردانەدا وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆببێتەوە.

En az 10 karakter gerekli