وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

شوبات 21, 2023 19:21
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سەردانی بەغداد دەکات.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سەردانی بەغداد دەکات و سەردانەکە دوو رۆژ دەخایەنێت.

راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغداد بە جیا لەگەڵ ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەش کردوە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و بەرپرسانی عێراق، پتەوترکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان تاران و بەغداد لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ دەکرێت.

یەکێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکە، تاوتوێکردنی رۆڵی عێراق لە نێوەندگیریکردنی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر پرسە ناکۆکەکان، بەتایبەتیش پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

En az 10 karakter gerekli