وەزیری خوێندنی باڵا پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

هەردوولا رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش نوێکردنەوەی پەیوەندییە زانستییەکانی نێوانیان

ئەمڕۆ دووشەممە، د. نەبیل کازم عەبدوساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق پێشوازی لە عەلی رەزا گونای، باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق کرد.

لەمیانی دانیشتنەکەیاندا، هەردوولا تاوتوێی یارمەتی و هەماهەنگیی نێوانیان کرد بە تایبەت لە کەرتی دامەزراوە زانستییەکان

هەرلە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی زانستی و ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و ئەزموونەکان لە هەردوو وڵات کرا.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ دیاریکردنی پێشینەی کارەکان و نوێکردنەوەی پەیوەندییە زانستییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەلایەنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.