وەزیری تەندروستی: چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون هەن

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی میدیادا رایگەیاند، "راستە یەک حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار کراوە، بەڵام چەند حاڵەتێکی گومانلێکراو هەبووە، پشکنین کراوە و یەکێکیان وەک تووشبوو تۆمار کراوە".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، "چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون هەن و یەکێکیان پشستڕاست کراوەتەوە کە تووشبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پشکنینی دەیان کەس وەرگیراوە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەو کەسە نزیکبوونە کە لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بووە، دەبێ هاووڵاتییان و سەرچاوەکانی فرۆشتنی گۆشت چاو کراوەتەر بوونە، ئەو کەسەی لە هەولێر تووشبووە بەشێوەی گەڕۆک لەناو شار گۆشتی فرۆشتووە، ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی خوێنبەربوون بووە باری تەندروستی جێگیرە".

راشیگەیان، : "بەو هۆیەوە نەخۆشییەکە گوازراوەیە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەموو رێکارەکانمان گرتووەتەبەر".