هانی عه‌قابی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق له نزمترینه‌كانی ئاستی جیهاندایه و له‌ئێستاشدا به‌ته‌واوی توانراوه ئه‌و ڤایرۆسه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
هانی عه‌قابی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “سه‌ره‌ڕای لاوازی پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رچوون، بەڵام رێوشوێنی خۆپارێزی له عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارمه‌نده‌كانی توانیان كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن، له‌ئێستاشدا رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا له‌نزمترین ئاستدایه”.
وتیشی، “ئه‌و بڕه ڤاكسینه له‌به‌رده‌سته گونجاوه، له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی بڕێكی زیاتر له ڤاکسین، تا هه‌موو كه‌سێک بتوانێت وه‌ری بگرێت”.