وەزیری تەندروستی عێراق بەشەدەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزیری تەندروستی عێراق بەشەدەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی

وەزیری تەندروستی عێراق بەشەدەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری تەندروستی عێراق بەشەدەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی
0

لایک

د.هانی موسا عقابی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، نەخۆشخانەی هیوا تاکە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەو دوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانی د.هانی موسا عقابی، وەزیری تەندروستی عێراقی کردووە و بەئامادەبوونی چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەت، داواکارییەکانی نەخۆشخانەی هیواو و نەخۆشانی تالاسیمیای هەرێمی گەیاندووەتە وەزیری تەندروستی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری تەندروستی لیستی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمای ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد بۆ دابینکردنیان.

تایبەت بە داواکارییەکانی کەمپینی نەخۆشخانەی هیواش، وەزیری تەندروستی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، پێزانینی هەیە بۆ کارەکانی نەخۆشخانەی هیوای بەڵێنی چارەسەری کەمی دەرمان دەدەن، چونکە نەخۆشخانەی هیوا تاکە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەودوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخەنە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی.