وەزیری تەندروستی راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی هەولێر (ئەربیل) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی هەولێر (ئەربیل) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.

خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نیە، تەنها سێ هاوڵاتی بە سوکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت.

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

٨ حوزەیران ٢٠٢٢