وەزیری تەندروستی: تەنها دوو حالەتی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێم پشتڕاستکراوە
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەردەوامین لە ئامادەباشی و دۆزینەوەی حالەتەکانی پەتای خوێنبەربوون و گومانلێکراوەکان.
دەقی بڵاوکراوەکەی وەزیری تەندروستی:
بەردەوامین لە ئامادەباشی و دۆزینەوەی حاڵەتەكانی پەتای خوێن بەربوون و گومانلێكراوان، تەنها دوو حاڵەتی پشتڕاستكراوە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، خۆشبەختانە دوای مانەوە لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی تەواوی چارەسەری گەڕانەوە ماڵەوە.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٢