وەزیری بەرگری رووسیا هۆشداری ده‌داته ناتۆ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه چه‌ک ده‌گوازنه‌وه ئۆكرانیا بۆ هاوكاریكردنی سوپای وڵاته‌كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه ده‌كرێنه ئامانج.
ماڵپەڕی رووسیا توده‌ی لە زاری سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هۆشداری داوه‌ته هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ‘ناتۆ’ و رایگه‌یاندووه، سوپای رووسیا بارهەڵگرەکانی ناتۆ کە چەک دەگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا وەکو ئامانجێکی هێرشەکانیان سەیر دەکات.
ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو چەکدارانەی ئۆکرانیا کە لە وێستگەی پۆڵای ئه‌زۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵدا خۆیان حەشارداوە بەتەواوەتی گەمارۆدراون، ئەوەش دوای ئەوەی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا فەرمانیکرد گەمارۆ بدرێن.
وەزیری بەرگری رووسیا باسی لەوەکرد، کە “ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناتۆ بەردەوامن لە گه‌یاندنی چەک بۆ ناو ئۆکرانیا” و وتیشی، “به‌ڵام هەر كاروانێكی چه‌ک كه بگاتە خاکی ئۆکرانیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیا ده‌كرێنه ئامانج”.