وەزیری بەرگری تورکیا: سبەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تورکیا-رووسیا-سووریا-ئێران ئەنجام دەدرێت

وەزیری بەرگری تورکیا: سبەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تورکیا-رووسیا-سووریا-ئێران ئەنجام دەدرێت

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا-رووسیا-سووریا و ئێران لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت.

نیسان 24, 2023 10:48
وەزیری بەرگری تورکیا: سبەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تورکیا-رووسیا-سووریا-ئێران ئەنجام دەدرێت
0

لایک

ئاکار وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا-سووریا و  ئەوەی وەبیرهێنایەوە، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمدا، کۆبوونەوەی سێقۆڵی بە بەشداری وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا-رووسیا-سووریا لە مۆسکۆ ئەنجام دراوە و تیایدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە و هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بەو کۆبوونەوانە.

وتیشی ”لە دیدارەکانی دواتردا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێران. لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەمەیان بە گونجاو زانی. بەمەبەستی درێژەدان بەم کۆبوونەوەیە، ئامادەکارییەکانمان درێژەی هەیە بۆئەوەی ئەمجارە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەنجام بدەین بە بەشداری وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکانی دەزگاکانی هەواڵگریی. بڕیارە ئەم کۆبوونەوەیە لە ٢٥ی نیساندا لە مۆسکۆ ئەنجام بدرێت. ئامانجمان ئەوەیە کێشەکانی ئێرە بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەین و هەرچی زووە ئاشتیی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت”.

وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوە کرد، پەیوەندییەکان و دیدارەکان لە چوارچێوەی رێزگرتن لە بەرامبەر بەڕێوەدەچن و رایگەیاند ”هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکاندا چاوەڕوانین کۆمەڵێک پێشهاتی ئەرێنیی رووبدات. لە پێناو بەرقەراربوونی ئاشتیی لە ناوچەکەدا، وەک تورکیا و وەزارەت ئەوەی پێویست بێت و لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین”.

خولوسی ئاکار هەروەها باسی لەوە کرد کە تورکیا پێداگرانە بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆچی زیاتر ناخوازێت، ئامانجیشیان ئەوەیە دوای ئەوەی هەڵومەرجی پێویست هاتە ئاراوە هاووڵاتییانی سووریایی ناو تورکیا ئارەزوومەندانە و بەشێوەیەکی ئارام و رێزلێگیراو بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

راشیگەیاند ”لەگەڵ ئەمانەشدا خوشک و برایانی سووریاییمان هەیە هەم لە تورکیا و هەمیش لە سووریا کە بەیەکەوەین، ئەوانە ناخەینە دۆخێکەوە بکەونە ناڕەحەتییەوە. هەرگیز ئەوە روونادات. با ئاسوودەبن لەو بارەیەوە. دەبێت هەمووان ئەم هەڵوێستەمان بزانن و بەپێی ئەوە هەڵسوکەوتیان بنوێنن. لەو بارەیەوە سیاسەتێکی زۆر روون پەیڕەو دەکەین”.

En az 10 karakter gerekli