كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016.
كه‌مال موسلیم، وەزیری بازرگانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین رۆژی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی جوتیارانه كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له شایسته‌ی دارایی خۆیان بێبه‌شبوون، به‌ڵام دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆری هه‌موو لایه‌ک توانرا ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه”.
وتیشی، “ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر پێدانی چه‌كی پاره‌ی 2015ی جوتیاران ده‌ستیپێكرد و به‌رده‌وام ده‌بین تاكو كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌كه”.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی چه‌كه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی توانای ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پاره‌كه تێیاندا دابه‌شده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و جووتیارانه‌ی گه‌نمیان راده‌ست كردووه، پاره‌كانیان پێده‌درێت و مافیان ناخورێت.