وەزیری ئەوقاف: بەبێ ره‌زامه‌ندی كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ئه‌نجامبدرێت، رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "هه‌ر رێكخراوێک به‌بێ ره‌زامه‌ندی چاڵاكی ئایینی و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ئه‌نجامبدات، رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كه واژۆی پشتیوان سادق-ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه تیایدا هاتووه، "به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردن و ئاگاداربوون له كاری ئه‌و رێكخراوانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی چاڵاكی له‌بواره جۆراو جۆره‌كانی ئایینی وەک به‌خشین به‌ناوی ئایینی و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر بۆ فێربوون و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز له‌باره‌گاكانیان یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دیاریده‌كرێن، داواكارین به‌ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه هه‌ر چاڵاكیه‌كی له‌و جۆره پێویسته ره‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌سه‌ربێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و چاڵاكیانه نه‌بێت، رێكاری یاسایی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و رووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن".
نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێک له هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانی لێكه‌وته‌وه و به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كار و چاڵاكی رێكخراوه ئاینییه‌كان وه‌سفیان كردووه.