وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌رگیراوه بۆ دروستكردنی تونێلی دووه‌می ده‌ربه‌ندیخان، هه‌روه‌ها به‌زووترین كاتیش ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله سووتاوه‌كه و دیاریكردنی رێگای به‌دیل بۆ هاتووچۆی شۆفێران ده‌كرێت.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه دوێنێ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه به‌شێكی زۆری سووتا و له‌ئێستاشدا هاتووچۆ تیایدا راگیراوه رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌مان كردووه، زیانی زۆری ماددی زۆر هه‌بووه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاتین بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی رووداوه‌كه بین و پلانی كورتخایه‌نی خێرا بۆ چاره‌سه‌ر ی گرفته‌كه دابنێن و پلانی درێژخایه‌نیشمان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی تونێلی دیكه دروستبكرێت”.
وتیشی، “ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌زووترین كات ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها رێگای ناوتاق- به‌رده‌كه‌ڕ-چه‌مه‌رگه قیرتاو ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ک رێگای به‌دیل به‌كاربهێندرێت و كێشه‌ی هاتووچۆ دروست نه‌بێت”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پلانی درێژخایەنیشمان دروستکردنی تونێلی دووەمە و له‌ئێستاشدا هه‌موو رێكاره‌كان كۆتاییان هاتووه و دوای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ک جێبه‌جێده‌كرێت.